Error: No articles to display

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا بڕی 200هه‌زار دۆلاری دزیه‌وه‌

تشرینی دووەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت کەبڕی 200 هەزار دۆلاری لەکارگەیەک دزیوە
پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌ پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن کارگەیەکی دروستکردنی بۆری پلاستیک بەهۆی دزینی پارەی کارگەکەوە، هێزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان بەلێکۆڵینەوەی ورد کردو لەکاتی لێدانەوەی کامێرای چاودێری کارگەکەدا دەرکەوت کە کارمەندێکی کارگەکە بەو تاوانە هەستاوە.
لەدانپێدانانەکانیدا تۆمەتبارەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەساڵی 2014وە بەبەردەوامی پارەی لەکارگەکە بردووە کە بەکۆی گشتی دەکاتە 200 هەزار دۆلار (20 دەفتەر دۆلار).
پۆلیسی سلیمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن