Error: No articles to display

كه‌شناسی پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاو كرده‌وه‌

تشرینی دووەم 09, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی کەش وھەوای ئەمڕۆ هه‌ینی 9ی تشرینی دووه‌م ڕاگه‌یاند ئاسمان له‌ نێوان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ل ئه‌گه‌ری نمه‌ بارانی که‌م له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌کان.
که‌شناسی پێشیبنی پله‌ی گه‌رمای پارێزگاکانی ڕاگه‌یاند به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 23 پله‌یه‌ و له‌ سلێمانی 19 پله‌یه‌ و له‌ دهۆک 21 پله‌یه‌ و له‌ که‌رکوک 23 پله‌یه‌.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی که‌ش و هه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووه‌می بڵاوکرده‌وه‌ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت.
که‌شناسی پێشبینی پله‌ی گه‌رمایی پارێزگاکانی بڵاو کرده‌وه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 24 پله‌یه‌و و له‌ سلێمانی 21 پله‌یه‌ و له‌ دهۆک 22 پله‌یه‌ و که‌رکوک 24 پله‌یه.

ئەلبوومی وێنەکان