Error: No articles to display

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان : زیاتر له‌ 5 ملیۆن ئاواره‌ی سوری له‌ ده‌ره‌وه‌ن

تشرینی دووەم 09, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مێن عوز، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا له‌ کۆمسیۆنی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری کۆچبه‌ران ڕایگه‌یاند 6.2 ملیۆن ئاواره‌ی سوریا له‌ چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ ناوچه‌کانی خۆیان.
6.2 ئاوه‌ره‌ی له‌ ناو سوریان و 5.5 میلۆین ئاواره‌ی سوریا له‌ ده‌ره‌وه‌ن.
حکومه‌تی سوریا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ ڕوو 3 ملیۆن ئاواره‌ گه‌ڕاونته‌وه‌ ناوچه‌کانی خۆیان له‌ دوای ئازادکردی ناوچه‌کانیان له‌ لایه‌ن سوپای سوریاوه‌.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی کاروباری کۆچبه‌ران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌ هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات زۆربه‌ی ئاواره‌کان که‌ چونه‌ته‌وه‌ بۆ سوریا وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سوریا بن، چونکه‌ ئه‌وان پێویستی زۆریان به‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری و بینانه‌ی خوێندنه‌ بۆ منداڵه‌کانیان تا تێدا بخوینن.
ڕاپرسیه‌ک ئه‌نجامدراوه‌ له‌ ناو ئاواره‌کانی سوریا له‌ باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌کانیان له‌ 82%ی ئه‌وان ئاماده‌ن بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ ناوچه‌کانیان .