هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئوستورالیا قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

تشرینی دووەم 09, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سورێن سورێنی
به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی تشرینی دووه‌م له‌ ئوستورالیا که‌سێک به‌ ماده‌یه‌ک هێرشی کرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبیلێک سوتاندی و دواتر به‌ چه‌قۆ هێرشی کرده‌ سه‌ر هاوڵاتیان و که‌سێکی کوشت و دووانی دیکه‌ی بریندار کرد.
هێرۆشکاره‌که‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ بریندار کرا و به‌ هۆی برینه‌که‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ کرا.
پۆلیسی ئوستورالیا ڕایگه‌یاند مه‌مه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هێرشکاره‌که‌ ده‌کرێت به‌ تیرۆریست ، هێرشکاره‌که‌ به‌ ڕه‌گه‌ز سۆماڵییه‌ .