Error: No articles to display

له‌ ئوردون به‌ هۆی بارانبارینی به‌لێزمه‌وه‌ 12 هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستدا

تشرینی دووەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز 

سورێن سورێنی
له‌ ئوردون به‌ هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه‌ 12 هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستدا و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون.
ڕۆژی هه‌ینی بارانی به‌لێزمه‌ باری له‌و ئوردون به‌و هۆیشه‌وه‌ 12 که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا، بارای نائاسایی راگه‌یه‌نرا.
جه‌مانه‌ غنیمات،وته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی ئوردون ڕایگه‌یاند ئیداره‌ی ناوه‌ندی نیشتمانی و ئاسایش و ئیداره‌ی قه‌یرانه‌کان بڕیاریاندا که‌ تیمێکی هه‌میشه‌ی دروست بکرێت بۆ چادوێریکردنی که‌ش و هه‌وا و گه‌ڕان به‌ دوای ونبوه‌کان که‌ به‌ هۆی لافاوه‌که‌وه‌ دیارنه‌ماوه‌ن..
جه‌مانه‌ غنیمات ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌، حکومه‌ت گه‌شتى ٣٧٠٠ گه‌شتیارى له‌ شارى بوترا‌و دواخستووه‌ تا مه‌ترسى نه‌مێنێت و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م گه‌شته‌ گه‌شتیارییه‌کانى راگرتووه‌ تا ئاسایى بوونه‌وه‌ى دۆخى که‌شوهه‌وا.
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو 29 هاوڵاتی که‌ زۆربه‌یانی خوێندکاربوون به‌ هۆی بارانی به‌ لیزمه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا له‌ وڵاتی ئوردون و هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و شاره‌وانی ده‌ستیان له‌ کارکێشایه‌وه‌.