
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 12ی تشرینی دووه‌م به‌له‌مێکی کۆچبه‌ران له ده‌ریای ئیجه ژێر ئاوکه‌وت.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورکیا بڵاویان کردووه به‌له‌مێکی کۆچبه‌ران له نزیک پارێزگای ئیزمیر ژێر ئاو که‌تووه، به‌له‌مه‌که 10 کۆچبه‌ری تێدا بووه و ته‌نها دووان له کۆچبه‌ره‌کان ڕزگاریان بووه و چاره‌نوسی ئه‌وانی تر دیار نییه.
میدیاکانی تورکیا ئه‌ویان خستۆته‌ڕوو پاسه‌وانی ده‌ریاوانی تورکیا هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانیان ده‌ستپێکردووه بۆ دۆزینه‌وه ئه‌و کۆچبه‌رانه..
له مانگی تشرینی یه‌که‌می 2018 دوو به‌له‌می کۆچبه‌ران ژێر ئاو که‌وت له ده‌ریای ئیجه و به‌و هۆیشه‌وه زیاتر له 30 کۆچبه‌ر گیانیان له ده‌ستدا.