Error: No articles to display

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی تونس گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای دادپه‌روه‌ری له‌ میرات ده‌كات

تشرینی دووەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سه‌رۆکایه‌تی تونس پرۆژه‌ یاسای دادپه‌روه‌ری له‌ نێوان ئافره‌تان و پیاوان له‌ میراتدا ده‌خرێته‌ڕوو له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پیاچونه‌وه‌ی پیادا ده‌کرێت و ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ و ده‌نگدانی له‌سه‌ر بکرێت له‌م مانگه‌دا.
ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ باجی قائد سبسی، سه‌رۆکی تونس له‌ مانگی ئه‌یلولی ڕابردوو ڕایگه‌یاند و بووه‌ جێگای مشاومه‌ڕ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی تونس.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی تونس ده‌ساپێشخه‌ری کرد له‌ دامه‌زراندن و خستنه‌ڕووی پرۆژه‌ یاساکه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بکات.
سه‌عید قراش، وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی تونس ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی تونس ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ له‌ ئه‌وله‌ویه‌تیدایه‌ که‌ واژۆی له‌سه‌ر بکات له‌ دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ر کرا له‌ په‌رله‌مان .
وتیشی پرۆژه‌ یاساکه‌ فراوانه‌ له‌ پیشداندانی دادپه‌روه‌ری له‌ بنه‌مای گشتیدا له‌گه‌ڵ هانیشتمانیاندا دێته‌وه‌ و به تایبه‌تمه‌ندی هۆکاره‌کانی ئاینی و لایه‌نه‌کانی تر له‌ به‌رچاو گرتنی له‌ چوارچێوه‌ی یه‌کسانی و ده‌قی پرۆژه‌ یاساکه‌.