Error: No articles to display

گۆڕێکى به‌کۆمه‌ڵى ڕه‌ققه‌ هه‌ڵدرایه‌وه‌

تشرینی دووەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


کاربه‌ده‌ستێک له‌ شارى ڕه‌ققه‌ى باکورى سوریا ده‌ڵێت زیاتر له‌ 500 ته‌رم له‌ گۆڕێکى به‌ کۆمه‌ڵ له‌ نزیک شاره‌که‌یان ده‌رهێنراونه‌ته‌وه‌.

ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس بڵاویکرده‌وه‌که‌ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ حمود ئه‌لشه‌واخ رایگه‌یاندووه‌ که‌ تا ئێستا 516 ته‌رم له‌ گۆڕى به‌ کۆمه‌ڵى ناوچه‌ى پانۆراما ده‌رهێنراون و هێشتا پـرۆسه‌ى ده‌رهێنانى ته‌رمى دیکه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌کردووه‌ که‌ ته‌رمه‌کانى ده‌رهێنراونه‌ته‌وه‌ پـێده‌چێت هى چه‌کدارانى داعش و خه‌ڵکى سیڤیل بن.

گۆڕى به‌ کۆمه‌ڵى پانۆراما یه‌کێکه‌ له‌و 9 گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ گه‌ورانه‌ى هه‌تا ئێستا له‌ شارى ڕه‌ققه‌ و ده‌وروبه‌رى دۆزرانه‌ته‌وته‌ و مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت نزیکه‌ى 1500 ته‌رمى تێدابێت. ده‌ڵێن ته‌رمه‌کان تێکه‌ڵه‌یه‌که‌ له‌ ته‌رمى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌ هێرشى ئاسمانى هاوپه‌یمانان کوژراون و ته‌رمى چه‌کدارانى داعش.

ساره‌ که‌یالى له‌ ڕێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ HRW ، له‌م باره‌یه‌وه‌ ووتى ئه‌وان له‌ پـێشبڕکێـیه‌کدان له‌گه‌ڵ کاتدا به‌ر له‌وه‌ى ته‌رمه‌کان ببن به‌ خۆڵ.

عه‌بدولڕه‌ئوف ئه‌لئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆکى پـزیشکى دادوه‌رى ئه‌ویش ووتى تیمه‌کانیان ڕۆژانه‌ له‌ 8 ى به‌یانیـیه‌وه‌ ده‌ستبه‌کارده‌بن و بۆ ماوه‌ی7 کاژمێر به‌ به‌رده‌وامى کارده‌که‌ن.

جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ داعش له‌ کۆتایى مانگى هه‌شتى ساڵى 2014 وه‌ هه‌تا مانگى ده‌ى ساڵى 2017 شارى ڕه‌ققه‌ى داگیرکردبوو و وه‌کو پایته‌ختى خۆى لێکردبوو.

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا