Error: No articles to display

تورکیا: "بڕیاره‌که‌ى ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ ده‌میرتاش ته‌مییز ده‌که‌ینه‌وه‌"

تشرینی دووەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رایگه‌یاند: "یه‌که‌م، دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌ورووپا پێشتر سه‌باره‌ت به‌ ده‌میرتاش بڕیارێکى جیاوازى دابوو، دووه‌م به‌ بڕواى من ئه‌مه‌ بڕیارێکى سیاسییه‌. پێویسته‌ دادگا کارێکى له‌وشێوه‌یه‌ نه‌کات".

مه‌ولود چاوشئۆغڵو چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى سودێچ زایتونگ-ى ئه‌ڵمانى ئه‌نجامدا.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌که‌ى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌ورووپا له‌باره‌ى سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش-ه‌وه‌، رایگه‌یاند: "یه‌که‌م، دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌ورووپا پێشتر سه‌باره‌ت به‌ ده‌میرتاش بڕیارێکى جیاوازى دابوو، دووه‌م به‌ بڕواى من ئه‌مه‌ بڕیارێکى سیاسییه‌. پێویسته‌ دادگا کارێکى له‌وشێوه‌یه‌ نه‌کات. ئێمه‌ په‌نا ده‌به‌ینه‌ به‌ر فه‌رمانگه‌ى باڵا (ته‌مییز) له‌ دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌ورووپا. سێیه‌م ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ وڵاتانى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا هه‌ن که‌ بڕیاره‌کانى دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌ورووپا جێبه‌جێ ناکه‌ن. بۆ نموونه‌ که‌مایه‌تى تورک له‌ یۆنان سه‌ره‌ڕاى بڕیارى دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌ورووپا، هێشتا ناتوانن ناوى تورکى له‌ ده‌سته‌کانیان بنێن. ئه‌سینا ماوه‌ى 10 ساڵه‌ ئه‌مه‌ى جێبه‌جێنه‌کردووه‌. ئایا که‌س فشار له‌ یۆنان ده‌کات؟".

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا تیشکى خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ بابه‌تى بنه‌ڕه‌تى لێره‌دا بریتییه‌ له‌ یاسا نه‌وه‌ک سیاسه‌ت و گوتی: "ئه‌گه‌رچى ده‌میرتاش به‌ شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ ئه‌ندامى رێکخراوه‌که‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه‌ که‌ پشتیوانیى رێکخراوى تیرۆریستى په‌که‌که‌ ده‌کات".

 

ئانادۆڵ