Error: No articles to display

نێردراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان: کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌ستانه‌ سه‌باره‌ت به‌ سوریا ئه‌نجامى نه‌بوو

تشرینی دووەم 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


نێردراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانى سوریا ده‌ڵێت ڕووسیا و تورکیا و ئێران شکستیان هێنا له‌ به‌دیهێنانى به‌ره‌وپـێشچوون له‌مه‌سه‌له‌ى پـێکهێنانى لیژنه‌یه‌ک بۆ دانانى ده‌ستورێکى نوێ بۆ سوریا.

ئه‌مڕۆ پـێنج شه‌ممه‌ ستافان دى میستورا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند کاربه‌ده‌ستانى ئه‌و سێ وڵاته‌ له‌ میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌یان له‌ ئه‌ستانه‌ى پایته‌ختى کازاخستان هیچ به‌ره‌وپـێشچوونێکیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ له‌ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و کۆسپانه‌ى ماوه‌ى 10 مانگه‌ له‌ به‌رده‌م مه‌سه‌له‌ى پـێکهێنانى ئه‌م کۆمیته‌ ده‌ستوریـیه‌ن. دى میستورا به‌ڵێنى دا به‌رده‌وامبێت له‌ هه‌وڵه‌کانى بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر کۆسپه‌کان به‌ر له‌ کۆتایى ئه‌مساڵ.

نوێنه‌رانى هه‌رسێ وڵاتى تورکیا و ڕووسیا و ئێران له‌ چوارشه‌ممه‌ و پـێنج شه‌ممه‌ له‌ ئه‌ستانه‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنى سوریا و به‌شار ئه‌لجه‌عفه‌رى نوێنه‌رى حکومه‌تى سوریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان. به‌ڵام مه‌سه‌له‌ى گرژیـیه‌کانى پارێزگاى ئیدلیب بابه‌تى سه‌ره‌کى وتووێژه‌کان بوون.

بڕیاره‌ له‌ 12 ى مانگى دووى ساڵى داهاتوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئاست به‌رز له‌ باره‌ى سوریاوه‌ له‌ ئه‌ستانه‌ ئه‌نجام بدرێت.