Error: No articles to display

تورکیا ئامارى کۆچبه‌ران له‌وڵاته‌که‌ى ئاشکرا ده‌کات

کانونی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


سوله‌یمان سۆیڵو وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا، رایگه‌یاند : "له‌ئێستادا له‌ وڵاته‌که‌ماندا، سێ ملیۆن و 611 هه‌زار و 834 په‌نابه‌رى سووری-مان داڵده‌ داوه‌. 612 هه‌زار و 846 منداڵ و 303 هه‌زار و 228 پێگه‌یشتوو که‌ سه‌رجه‌میان ده‌کاته‌ 916 هه‌زار و 74 که‌س، ساڵانه‌ له‌ خوێندنگه‌کانمان ده‌خوێنن".

سوله‌یمان سۆیڵو به‌شداریکرد له‌ "کۆنفرانسى رێککه‌وتنى کۆچى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ئاستى حکوومه‌ته‌کان" له‌ شارى مه‌ڕاکش ناوه‌ڕاستى مه‌غریب.

وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا، سوله‌یمان سۆیڵو له‌باره‌ى پرسى کۆچکردن رایگه‌یاند که‌ تورکیا هه‌وڵده‌دات ئه‌م پرسه‌ رێکبخات نه‌ک رێگرى لێ بکات و وتیشی: "له‌ئێستادا له‌ وڵاته‌که‌ماندا، سێ ملیۆن و 611 هه‌زار و 834 په‌نابه‌رى سووری-مان داڵده‌ داوه‌. 612 هه‌زار و 846 منداڵ و 303هه‌زار و 228 پێگه‌یشتوو که‌ سه‌رجه‌میان ده‌کاته‌ 916 هه‌زار و 74که‌س، ساڵانه‌ له‌ خوێندنگه‌کانمان ده‌خوێنن. ئه‌مانه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى یاساى پاراستنى تایبه‌ت توانیمان رێگه‌ى به‌شداریان له‌ ژیانى کارکردن بۆ بکه‌ینه‌وه‌. نزیکه‌ى 385 هه‌زار منداڵى سوورى له‌ نه‌خۆشخانه‌کانماندا له‌دایک بوون. هاوکات له‌ 14 خاڵى سنوورى 332 هه‌زار تۆن هاوکارى خۆراکمان پێشکه‌شکردووه‌. ملیۆنه‌ها کارتۆنى هاوکارى خۆراکمان ناردووه‌".

وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا، وتی: "ته‌نها ئه‌مساڵ، 251 هه‌زار و 794 کۆچبه‌رى نایاساییمان ده‌ستگیرکردووه‌. به‌راورد به‌ 11 مانگى ساڵى رابردوو، ژماره‌که‌ 56% هه‌ڵکشاوه‌. ئه‌مساڵ 53 هه‌زار و 860 که‌سمان دیپۆرتکردووه‌ته‌وه‌ و له‌ میانى 11 مانگدا، پێنج هه‌زار و 522 قاچاخچى مرۆڤمان ده‌ستگیرکردووه‌. تورکیا ده‌وڵه‌مه‌نترین وڵاتى جیهان نییه‌، به‌ڵام یه‌کێکه‌ له‌و وڵاتانه‌ى که‌ زۆرترین هاوکارى ده‌ره‌کى کردووه‌.

له‌ ساڵى 2016، نزیکه‌ى 6.4 ملیار دۆلار و له‌ ساڵى 2017دا،9.1 ملیار دۆلار هاوکارى پێشکه‌شکردووه‌. به‌ده‌ر له‌ 33 ملیار دۆلار که‌ بۆ قه‌یرانى کۆچ و خه‌رجییه‌کانى ئه‌منى خه‌رجمان کردووه‌".