هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ریزه‌

کانونی یەکەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ ئاکامى ئه‌و هێرشه‌ چه‌کداریه‌ى کرایه‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ریزه‌، ئاڵتوغ ڤه‌ردى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ریزه‌ و دوو که‌سى دیکه‌ برینداربوون.

به‌پێى زانیارییه‌کان دواى بیستنى ده‌نگى ته‌قه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ریزه‌، ژماره‌یه‌که‌ى زۆر ئۆتۆمبێلى فریاکه‌وتن ره‌وانه‌ى ناوچه‌که‌ کران.

له‌ ئاکامى ئه‌و هێڕشه‌دا، سێ که‌س برینداربوون که‌ یه‌کێکیان‌ به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ریزه‌، ئاڵتوغ ڤه‌ردی-یه‌.

هه‌ر سێ برینداره‌که‌ به‌ ئۆتۆمبێلى فریاکه‌وتن گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ دواى رووداوه‌که‌ش تیمه‌کانى هێزى تایبه‌ت و هێزى ئاماده‌باش چوونه‌ ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایش.

پۆلیس رێوشوێنى ئه‌منى چڕوپڕى گرتۆته‌ به‌ر له‌ناو باره‌گاکه‌ و ده‌ورووبه‌ری.