Error: No articles to display

سعودیه‌: له‌ حه‌ج هیچ حاڵه‌تێه‌کى په‌تا تۆمار نه‌کراوه‌

ئاب 20, 2018

د.تۆفیق بن فه‌زان، وه‌زیرى ته‌ندروستى سعودیه‌ ڕایگه‌یاند تائێستا هیچ حاڵه‌تێکى درم و په‌تا تۆمار نه‌کراوه‌ له‌ نێو حاجیاندا.

وتیشى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى به‌ حاجیان، به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕیکخراوى ته‌ندروستى جیهانى کار ده‌که‌ن بۆ چاودێریکردنى حاجیان بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ته‌ندروستێکى باشه‌وه‌ بگه‌نه‌وه‌ وڵاتانى خۆیان.

تۆفیق بن فه‌زان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو زیاتر له‌ 1750 پزیشک له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌کان کار ده‌که‌ن بۆ پشکنینى حاجیان بۆ ئه‌وه‌ى بێنه‌ ناو سعودیه‌ و هه‌ر حاجیه‌کیش نه‌خۆش بوبێت چاره‌سه‌رى پێویستى ته‌ندروستى بۆ ئه‌نجامدرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ که‌ رۆژى عه‌ره‌فه‌یه‌، نزیکه‌ى دوو ملیۆن حاجى ده‌چنه‌ سه‌ر کێوى عه‌ره‌فات بۆ به‌جێهێنانى یه‌کێک له‌ گرنگترین ئه‌رکه‌کانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج.