ئێران : سه‌ربارى سزاکان تاران توانیویه‌تى له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێ

کانونی یەکەم 19, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌رپرسێکى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگه‌یاند : سه‌ره‌راى سه‌پاندنى هه‌موو سزا ئابوریه‌کان به‌ڵام تاران توانیویه‌تى له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێت.

ئیسحاق جیهانگرى جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئێران رایگه‌یاند ، سه‌ربارى سزا ئابورییه‌کانى ئه‌مریکا ، تاران توانیویه‌تى له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێت.

جیهانگرى ووتى: به‌هۆى سزاکانى ئه‌مریکا و کشانه‌وه‌ى واشنتۆن له‌ رێککه‌وته‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ ، له‌ماوه‌ى ئابورى ئێران روبه‌روى ناسه‌قامگیرى بۆته‌وه‌ ،به‌ڵام حکومه‌ت ئه‌وه‌ى له‌ توانایدا بێت بۆ سه‌قامگیرکردنى ئابورییه‌که‌ى ئه‌نجامى ده‌دات.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکردووه‌ جگه‌له‌وه‌ى ئێران روبه‌روى جه‌نگێکى سه‌ربازى نه‌بۆته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌مریکا جه‌نگى ئابورى دژى ئێران راگه‌یاندوه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاران تائێستا له‌سه‌ر پێى خۆى وه‌ستاوه‌ ، حکومه‌تیش پلانى هه‌یه‌ گۆڕانکارى له‌ بودجه‌دا بکات به‌و ئامانجه‌ى له‌گه‌ڵ ره‌وشى ئێستا و کاریگه‌رى سزاکاندا بگونجێت.