Error: No articles to display

گراهام: كشانه‌وی ئه‌مریكا له‌ سوریا بڕیاریه‌كی زۆر خراپه

کانونی یەکەم 20, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز‌

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا رایگەیاند "بڕیاری كشانەوەمان لە سوریا چاوەڕوان نەكراو نەبووه‌.
ترامپ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر لەبارەی بڕیاری كشانەوەیان لە سوریا ئاماژەی بەوەدا كە ساڵانێكە لەو پێناوەدا كۆشش دەكەن وتیشی شەش مانگ لەمەوبەر كە بە راشكاوی ویستویەتی هێزەكانیان لە سوریا بكشێنێتەوە رازی بووە بە درێژكردنەوەی مانەوەی سەربازانیان لەوێ.

لیندز گراهام، سیناتۆری كۆماری له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند بڕیاری كشانه‌وی هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا بڕیاریه‌كی زۆر خراپه‌ بۆ هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ شه‌ڕیان كردووه‌ ده‌بێت پاداشت بكرێن .

وتیشی كورده‌كان چیان به‌سه‌ر دێت؟ و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چیان به‌سه‌ر دێت؟ ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بده‌ینه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌ك هه‌یه‌ له‌ نێوان دیموكراته‌كان و كۆماریه‌كان ئه‌مه‌ هه‌واڵێكی خۆشه‌ و كشانه‌ی ئه‌مریكاله‌ سوریا خراپه‌.

ئه‌و سیناتۆره‌ كۆمارییه‌ی ئه‌مریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد هێشتا ئه‌و داعشانه‌ی له‌ سوریا ماونته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئێمه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانمان كورده‌كان له‌ سوریا و داوا ده‌كه‌ین له‌ داهاتوودا پێداچونه‌وه‌ بكرێت له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكدا .

وتیشی دوێنێ له‌ ئه‌فغانستان گه‌ڕامه‌وه‌ گه‌ر‌ كه‌سێك پرسیارم لێبكات بڵێن داعش كۆتایی هاتووه‌ له‌ وه‌ڵامدا من ده‌ڵێم نه‌خێر.

لیندز گراهام  وتیشی ئۆباما داوای له‌ سه‌رۆك كردووه‌ گوێ له‌ راویژكاره‌كان بگرێت و بۆ ئه‌وه‌ی پێداچونه‌وه‌ بكرێت به‌و بڕیاره‌.

ئه‌و سیناتۆره‌ ئه‌مریكیه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئێمه‌ هه‌مومان سه‌ربازه‌كانی خۆمانمان خۆش ده‌وێت و سه‌ربازه‌كانمان نایانه‌وێت ئیشه‌كه‌ به‌ نیوه‌ ناچڵ به‌جێبهێلن و ڕاسته‌ قوربانی گه‌وره‌مان داوه‌ .

وتیشی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كنمان له‌ منبیج ده‌مێنینه‌وه‌.