Error: No articles to display

له‌ئه‌نقه‌ره‌ هێرش ده‌کرێته‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا

ئاب 20, 2018

سه‌باره‌ت به‌ رووداوى ته‌قه‌کردن له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، دوو گومانلێکراو به‌و ئۆتۆمبێله‌ى که‌ له‌ رووداوه‌که‌دا به‌کارهێنراوه‌ ده‌ستگیر کران.

ئاژانسى ئانادۆڵى تورکى بڵاویکرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ رووداوى ته‌قه‌کردن له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، دوو گومانلێکراو به‌و ئۆتۆمبێله‌ى که‌ له‌ رووداوه‌که‌دا به‌کارهێنراوه‌ ده‌ستگیر کران.

پارێزگاى ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ى رووداوى ته‌قه‌کردن له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌ شارى ئه‌نقه‌ره‌، راگه‌یه‌نراوێکى نووسراوى بڵاوکرده‌وه‌ که‌ تێدا هاتووه‌ " دوو که‌س به‌ ناوه‌کانى ئه‌حمه‌د چه‌لیکتان و عوسمان گونداش که‌ که‌ هێرشه‌که‌یان ئه‌نجامداوه‌ ده‌ستگیرکراون و له‌پاڵ ئه‌مه‌ش ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌کى نۆ میلیمه‌ترى و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى که‌ له‌ رووداوه‌که‌دا به‌کارهێنراوه‌".

راشگه‌یه‌نرا که‌ ئه‌حمه‌د چه‌لیکتان و عوسمان گونداش له‌ یه‌که‌مین ئیفاده‌ى خۆیان دانیان به‌وه‌ داناوه‌ که‌ هێرشه‌که‌یان پێکه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌حمه‌د چه‌لیکتان که‌ له‌ دایکبووى ساڵى 1979ى شارى ئه‌نقه‌ره‌یه‌، له‌وه‌و پێش پێشینه‌ى تاوانى بریندارکردنى له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌ و هه‌ڵاتوویى زیندانه‌، هاوکات ئه‌نجامده‌ره‌که‌ى دیکه‌ که‌ ناوى عوسمان گونداشه‌ له‌ دایکبووى ساڵى 1980ى شارى ئه‌نقه‌ره‌یه‌ و ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ پێشینه‌ى تاوانه‌کانى وه‌ک بریندارکردن و به‌کارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ و دزینى ئۆتۆمبێلى له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا زیاتر ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ "لێکۆڵینه‌وه‌ى یاسایى له‌سه‌ر ورده‌کارى ئه‌نجامدانى هێرشه‌که‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌و گومانلێکرانه‌ و گشت ره‌هه‌نده‌کانى هێرشه‌ چه‌کدارییه‌که‌ به‌رده‌وامه‌".