Error: No articles to display

سوپای سوریا چووه‌ ناو مه‌نبج

کانونی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌سه‌ر داوای یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل سوپای سوریا چوه‌ ناو شاری مه‌نبج.

ئه‌مرۆ هه‌ینی 28ی كانونی یه‌كه‌م سوپای سوریا ئاڵای وڵاته‌كه‌یان له‌ ناوه‌ڕاستی شاری مه‌نبج هه‌ڵگرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای سوریا بڵاویكرده‌وه‌ ئارامی بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی مه‌نبج دابین ده‌كه‌ن.

فەرماندەیی گشتی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) داوای لە حكومەتی سوریا و هێزە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە كردبوو مه‌نبج و دانیشتوانەكەی بەرامبەر بە هەڕەشە و هێرشەكانی بپارێزێت.
 ئەمڕۆش یەکینەکانى پاراستنى گەل لە راگەیەندراوێکدا کشانەوەى هێزەکانى لە مەنبج بە هۆکارى شەڕکردن لەگەڵ تیرۆریستانى داعش لە رۆژهەڵاتى فورات راگەیاند.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان دروستبووه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان.