Error: No articles to display

له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا پۆتین و ماكرۆن ڕه‌وشی سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن

کانونی دووەم 02, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

سورێن سورێنی

فلادیمێر پۆین، سه‌رۆكی ڕوسیا له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا تاوتوێی بارودۆخی سوریایان كرد.

كۆشكی كرملین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ هه‌ردوو سه‌رۆك باسیان له‌ ڕێگای چاره‌سه‌كردنی پرسی سوریا كرد به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕاگرتنی شه‌ڕكردۆته‌وه‌ له‌ سوریا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی كرملین ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو چاره‌سه‌ركردنی پرسی سوریا وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌ چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی پێكهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستوریه‌.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی فه‌رنسا و ڕوسیا و ئه‌لمانیا و توركیا له‌ 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 له‌ ئه‌سته‌مبول كۆبونه‌وه‌ له‌ سه‌ر پرسی چاره‌سه‌ری دۆخی سوریا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێدایه‌ ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا.