پۆمپێو و چاوشئۆغلۆ په‌یوه‌ندێكی ته‌له‌فونیان ئه‌نجامدا

کانونی دووەم 13, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ هاوتا توركێكه‌ی، مەولود چاوشئۆغلۆ، ئەنجامداوە و تیایدا باسیان لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا و چۆنییەتی پاراستنی کوردەکان کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی رێکەوتنی ئەمەریکا و تورکیا لەسەر کێشەی کوردەکان دەڵێت: "زۆر شت هەن کە دەبێت کاریان لەسەر بکەین، بەڵام من گەشبینم بەوەی ئێمە دەتوانین بگەینە رێکەوتن".

پۆمپیۆ بۆ روونکردنەوەی سیاسەتی ئەمەریکا و کشانەوەی هێزەکانیان سەردانی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە و له‌ چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كرد.