ئێران ڤیزا له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ هه‌ڵده‌گرێت که‌خاوه‌نى ناسنامه‌ى ژورى بازرگانین

کانونی دووەم 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عێراق رایگه‌یاند: له‌مڕۆوه‌ ڤیزاى ئێران له‌سه‌ر گه‌شتى ئه‌و که‌سانه‌ هه‌ڵده‌گیرێت که‌ خاوه‌نى ناسنامه‌ى ژورى بازرگانین.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌میانى به‌شداریکردنى له‌ کۆڕبه‌ندى ئابورى نێوان بازرگانانى عێراقیى و ئێرانیى له‌ شارى به‌غدا، له‌ لێدوانێکدا رایگه‌یاند: ڤیزاى ئێران له‌سه‌ر ئه‌و بازرگانانه‌ هه‌ڵگیراوه‌ که‌ خاوه‌نى ناسنامه‌ى ژورى بازرگانین.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران دوێنێ یه‌ک شه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته‌ عێراق و بڕیاره‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێک بمێنێته‌وه‌ و له‌ وچوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات.