له‌ ده‌ستپێكی به‌هاری عه‌ره‌بی 23 ملیۆن هاوڵاتی ئاوه‌ره‌ بوون

کانونی دووەم 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

د. سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر

٧ ساڵ بەسەر دەستپێكی بەهاری عەرەبی دا تێدەپەرێت كە لەبەرئەنجامی ئەو بەهارەدا زیاتر لە یەك ملیۆن كەس كوژران و بریندار بون و زیاتر لە ٢٣ ملیۆن كەس ئاوارەو كۆچبەر بوون وهەتا ئێستاش ٣١٦ هەزار كەس لە زینداندان كە زۆرینەیان لە ووڵاتی سوریاو میسرو یەمەن و لیبیان.

لە ڕووی زیانی مادیشەوە بەهاری عەرەبی زیانی ٧١٨ ملیار دۆلاری بە وڵاتانی عەرەبی گەیاندووە ،سوریا لە  75% ی ژێرخانی ئابوری و لیبیا لە42% و یەمەن لە 35% و عێراق لە27% و میسر لە17% و تونس لە8%ی ژێرخانی ئابوریان لە ناوچووە

لەڕووی سیاسیشەوە ئەگەر چی بەهاری عەرەبی بووە هۆی گۆرینی سیستەمی سیاسی لەمیسرو تونس و لیبیاو یەمەن و مغریب هەروەها دوو سەرۆك كۆماری (موبارەك و بن عه‌لی ) ناچار كرد دەست لە كاربكێشنەوەو بوە هۆی كوژرانی دووسەرۆكی وڵاتانی عەرەبی (معمر قەزافی و عه‌لی عبدوڵا ساڵح )

ئەم بەرئەنجامانە ئەوە دەرەخەن بەهاری عەرەبی نەك هه‌ر دۆخی وڵاتانی ناوچەكەی باش نەكرد بەڵكو ووڵاتانی ناوچەكەی توشی تێكشكان و ماڵوێرانی و شەڕی ناوخۆ كرد هۆكاری سەرەكی شكستهێنانیشی بۆدەستێوەردانی دەرەكی و نەبونی جێگرەوەیەك بۆ سیستەمە دیكتاتۆریەكان و كەم ئەزموونی ئیسلامی سیاسی دەگەڕێتەوە كە جوڵێنەرو سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەكان بوون.