له‌ خۆپیشاندانه‌كانی سۆدان كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌

کانونی دووەم 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 24ی كانونی دووه‌م له‌ خه‌رتومی پایته‌ختی سۆدان خۆپیشانده‌ران ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ناڕه‌زای ده‌ربڕین له‌ دژی عومه‌ر به‌شیری سه‌رۆكی سۆدان و خراپی گوزه‌رانی هاوڵاتیان له‌و وڵاته‌دا.

ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌ توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ هاوڵاتێكی 24 ساڵان كوژا و به‌ ده‌یانی تر بریندار بوون له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا.

قه‌یرانێكی ئابووری سه‌خت وڵاتی سۆدانی گرتۆته‌وه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین خۆپیشاندان له‌ سۆدان ئه‌نجامدراوه‌ بۆ باشكردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان.