ئه‌مریکا 600 سه‌رباز ره‌وانه‌ى سوریا ده‌کات

کانونی دووەم 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ مه‌به‌ستى پشتیوانى بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا 600 سه‌ربازى دیکه‌ى ئه‌مریکا گه‌یشتنه‌ سووریا و سه‌ربازان به‌سه‌ر 600 بنکه‌ى سه‌ربازیدا دابه‌ش ده‌کرێن.

به‌پێى سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانى سووریا، دوێنێ نزیکه‌ى 600 سه‌ربازى ئه‌مریکى گه‌یشتنه‌ بنکه‌ ئاسمانییه‌کانى خه‌راب عشق و سڕین له‌ رۆژهه‌ڵاتى رووبارى فورات.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کرێت که‌ سه‌ربازان پۆل پۆل به‌سه‌ر بنکه‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێن و له‌ ئه‌گه‌رى ده‌ستکردن به‌ چۆڵکردندا خه‌راب عشق و سڕین وه‌ک بنکه‌ى سه‌ره‌کى چۆڵکردن به‌کارده‌هێندرێن.

هه‌روه‌ها بنکه‌کانى ته‌ل به‌یده‌ر له‌ باکوور و رمه‌یلان له‌ باکوورى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى حه‌سه‌که‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌لى قورس به‌کارده‌هێندرێن.

ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانى ئه‌مریکا له‌ سووریا یه‌په‌گه‌/په‌که‌که‌ کۆنترۆڵکراون 18بنکه‌ى سه‌ربازى و نزیکه‌ى دوو هه‌زار کارمه‌ندى ئه‌مریکى لێن.

 

 

 

ئانادۆڵ