سوپاى پاسداران: له‌هه‌ر هێرشێکدا ئیسرائیل وێران ده‌که‌ین

کانونی دووەم 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسدارانى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ئیسرائیل کرد و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و هێرشبکاته‌ سه‌ر ئێران، ئه‌وا وێرانى ده‌که‌ین.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ عه‌مید حسێن سه‌لامى له‌ وتارێکیدا له‌ تاران وتی:" لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک بگرێته‌به‌ر بۆ هێرشکردنه‌ سه‌رمان، ئه‌وا بێ گومان ده‌بێته‌ مایه‌ى له‌ناوچوونى و ڕزگارکردنى خاکه‌ داگیرکراوه‌کان (فه‌ڵه‌ستین ) ."

ئه‌م لێدوانه‌ى سه‌لامى هه‌فته‌یه‌ک پاش ئه‌وه‌ دێت که‌ ئیسرائیل بۆردومانى چه‌ند بنکه‌یه‌کى ئێرانى له‌ سوریا کرد و به‌پـێى کۆمه‌ڵه‌ى سوریا بۆ چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ له‌ ئاکامى ئه‌و بۆردومانه‌ 12 پاسدار کوژراون و زیانى مادى زۆریش به‌ عه‌مبار و شوێنه‌کانى هێزى ئێران له‌ سوریادا که‌وتن.

ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیـیانه‌ى کاردانه‌وه‌یه‌ک بووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵدانى موشه‌کێکى دروستکراوى ئێران له‌ نزیک دیمه‌شقه‌وه‌ به‌ ئاڕاسته‌ى به‌رزایـیه‌کانى گۆلان.