
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا، خولوسى ئاکار سه‌باره‌ت به په‌لاماردانى بنکه‌ى سه‌ربازیى تورکیا له شیلادزێ، رایگه‌یاند "کاردانه‌وه‌ى گشتگیر و رێوشوێنه‌کانى حکوومه‌تى هه‌ولێر له‌کاتى خۆیدا له لایه‌ن ئێمه‌وه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیى لێکراوه".
خولوسى ئاکار وتی: "سوپاى تورکیا له چوارچێوه‌ى ئه‌و ئه‌رکانه‌ى ده‌که‌وێته سه‌ر شانى هه‌موو جۆره ئاماده‌کارییه‌کى کردووه، هه‌موو جۆره ئاماده‌کارییه‌ک ته‌واوه".
وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا، باسى له‌وه کرد که هه‌ندێک لایه‌ن رووداوه‌کان به‌لاڕێدا ده‌به‌ن و وتی: "هه‌ندێک ناپاک رووداوه‌کان به‌لاڕێدا ده‌به‌ن، باسى کورد و عه‌ره‌ب ده‌که‌ن و ناونیشانى هه‌ڵه ده‌ده‌ن. تاکه ئامانجى تورکیا تیرۆریستانه".
هه‌روه‌ها وتیشی: "که کات و شوێنى هات له منبج و خۆرهه‌ڵاتى فورات چالاکى و ئه‌رکه پێویسته‌کان بهجێدهگهیهندرێن".