له‌ئیستانبوڵ ده‌ستبه‌سه‌ر 850 کیلۆگرام هێرۆیندا گیرا

کانونی دووەم 31, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


پارێزگارى ئیستانبوڵ، عه‌لى یه‌رلیکایا رایگه‌یاند که‌ له‌ میانى ئۆپه‌راسیۆنێکدا له‌ سوڵتانبه‌یلى و ساریه‌ر، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕى 850 کیلۆگرام هێرۆیندا گیراوه‌ و دوو گومانلێکراویش ده‌ستگیرکراون.

ئاژانسى ئانادۆڵى تورکیا بڵاویکرده‌وه‌ که‌ پارێزگارى ئیستانبوڵ، عه‌لى یه‌رلیکایا له‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که‌ له‌هه‌ژمارى خۆى له‌ تویته‌ر بڵاوى کرده‌وه‌، یه‌رلیکایا رایگه‌یاندووه‌ "له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکى تیمه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ئیستانبوڵ له‌ سوڵتانبه‌یلى و ساریه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر 850 کیلۆگرام هێرۆیندا گیراوه‌ و دوو که‌سیش ده‌ستگیرکراون".

یه‌رلیکایا له‌ تویتێکى دیکه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد که‌ تیمه‌کانى فه‌رمانده‌یى جه‌ندرمه‌ى ئیستانبوڵ، له‌نێو بارهه‌ڵگرێکدا ده‌ستیان به‌سه‌ر 500 کیلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ردا گرتووه‌ و سێ که‌سیش ده‌ستگیرکراون.

هاوکات یه‌رلیکایا وێنه‌ى ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ى بڵاوکرده‌وه‌ که‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌.