حكومه‌تی نوێی لوبنان ڕاگه‌یه‌نرا

کانونی دووەم 31, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

حكومه‌تی نوێی لوبنان له‌ 30 وه‌زیر پێكهاتووه‌ و له‌ لایه‌ن سه‌عد حه‌ریریه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ میشال عون، سه‌رۆك كۆماری لوبنان مه‌رسومی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی لوبنانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌عد حه‌ریری ده‌ركرد.

كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی لوبنان له‌ 30 وه‌زیر پێكهاتووه‌ و حزبوڵای لوبنانیش 3 وه‌زاره‌تی به‌ركه‌وتووه‌ له‌ كابینه‌ نوێكه‌دا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌میر جه‌عجه‌ع، سه‌رۆكی حزبی هێزی لوبنانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند له‌ دایك بوو حكومه‌تی نوێی لوبنان له‌ دوای دواكه‌وتنی به‌ هۆی هه‌ندێك له‌ داواكاری نا یاسای هه‌ندێك حزب.