به‌ده‌ه‌یان منداڵی ئاواره‌ به‌ هۆی سه‌رماوه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

کانونی دووەم 31, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ ڕاپۆرتێكیدا بڵاویكرده‌وه‌ 29 منداڵی له‌ دایك بوو له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ هۆی سه‌رماوه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هاتووه‌ 23 هه‌زار هاوڵاتی له‌و كه‌مپه‌دا ده‌ژین ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ .

هاوڵاتیان به‌ هۆی شه‌ر له‌ دێره‌زور له‌ نێوان داعش و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و ڕوویان له‌ كه‌مپه‌كان كردووه‌.

زیاتر له‌ حه‌وت ساڵه‌ شه‌ڕ له‌ سوریا به‌رده‌وامه‌ به‌و هۆیشه‌وه‌ زیانی گه‌وره‌ی مادی به‌ركه‌تووه‌ له‌ رووی ژێرخانی ئابووری كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌ له‌ 75%ی ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ به‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌تووه‌ له‌ شۆرشی به‌هاری عه‌ره‌بی.