وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

شوبات 03, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند به‌سه‌ردانێك ده‌گاته‌ هه‌ولێر و به‌غداد .

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند له‌ ڕۆژانه‌ی داهاتوودا سه‌ردانی وڵاتی عێراق ده‌كه‌م..
ناوبراو ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڵینیداوه‌ كه‌ پێنج ملیار دۆلار قه‌رز بده‌ن به‌ عێراق و ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ كار دێت بۆ وه‌به‌رهێنان و بازرگانی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ له‌ عێراق ده‌یگرنه‌ ئه‌ستۆ.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ده‌ستمانكردووه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌و كارانه‌دا بۆ دوو باره‌ بنیادنانه‌وه‌ی عێراق.