Error: No articles to display

39 حاجی میسر له‌ سعودیه‌ کۆچی دواییانکرد

ئاب 25, 2018

رۆژى هه‌ینى ده‌سه‌ڵاتى میسر ئاماره‌ى مردنى حاجیانى میسرى بڵاو کرده‌وه‌ ژماره‌ى ئه‌و حاجیانه‌ى که‌ له‌ حه‌ج کۆچیان کردووه‌ به‌رزبوویه‌وه‌ بۆ 39حاجی.

سه‌رۆکى جێبه‌جێکردنى نیرده‌ى حه‌ج و عمره‌ ڕایگه‌یاند مردنى ئه‌و 39حاجییه‌ ئاسایى بووه‌ و به‌ هۆى ڕووداوه‌ نه‌بووه‌، وتیشى هیچ حاڵه‌تێکى ونبون تۆمار نه‌کراوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ حاجیانى میسر دروست نه‌بووه‌ و ژماره‌ى حاجیانى میسر 78 هه‌زار حاجى بووه‌ به‌ شێوه‌یه‌کى باش فه‌ریزه‌ى حه‌جیان ئه‌نجامداوه‌.

سه‌رۆکى جێبه‌جێکردنى نیرده‌ى حه‌ج و عمره‌ وتیشى رۆژى چوارشه‌ممه‌ یه‌که‌م کاروانى حاجیان له‌ سعودیه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌وه‌ میسر.

رۆژى سێ شه‌ممه‌ى رابردووه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى میسر رایگه‌یاند 12 حاجى میسر کۆچى دوایان کردووه‌ له‌ سعودیه‌.