حزبه‌كان له‌ لوبنان له‌ چه‌ك داده‌ماڵرێن

شوبات 09, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

سورین سورێنی

ئێواره‌ی هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ده‌ولی داوای له‌ هه‌موو حزبه‌كانی لوبنان كرد پابه‌ند بن به‌ سیاسه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ .

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای داماڵینی چه‌ك ده‌كات له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان و داوا ده‌كات ته‌نها چه‌ك له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت.

حكومه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی له‌ لوبنان له‌ كۆتایی مانگی كانونی دووه‌می ڕابردوو پێكهێنرا به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌عد حه‌ریری له‌ دوای راوێژكردنێكی قورسی به‌رده‌وامی هه‌شت مانگه‌.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی لوبنان له‌ به‌یاننامه‌یه‌دا بڵایكرده‌وه‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان له‌ لوبنان له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ئیستغلالی بواری ئابووری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تیان كردووه‌، حكومه‌تی نوێ ده‌بێت چاكسازی بكات و ڕووبه‌ڕوی گه‌نده‌ڵی بێته‌وه‌.