داعش له‌ سوریا كۆتایی پێده‌هێنرێت

شوبات 10, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

مسته‌فا بالى. وته‌بێژى هه‌سه‌ده‌ رايگه‌ياند له‌ رۆژی 9ی شوبات شه‌ڕه‌ يه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ له‌ دژى داعش ده‌ستيپێكرد.

وتيشى ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و شه‌ڕه‌ كۆتايهێنانه‌ به‌ داعش له‌ دوايين مۆڵگه‌ى خۆى له‌ رۆژهه‌ڵاتى فورات.

ناوچه‌ى "باغوز" دوايين مۆڵگه‌ى داعشه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى فورات، له‌ نێوان 500 تا 600 چه‌كدارى داعش ماونه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌شيان چه‌كدارى بيانين و ئاماده‌نه‌بوون خۆیان راده‌ستبكه‌ن و شه‌ریان هه‌لبژاردووه‌ و له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ سه‌ختی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن و له‌ زه‌مینه‌وه‌ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ رووبه‌ڕونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشدان و شه‌رێكی شه‌خت له‌ ناوچه‌كه‌دایه‌ بۆ كۆتایی پێهێنانی داعش له‌ سوریا.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو تره‌مپ ڕایگه‌یاند هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ ڕه‌سمى رايده‌گه‌يه‌نين ئێمه‌ كۆنترۆڵى 100%ی خاكى خيلافه‌ته‌كه‌ى داعشمان كردووه.