مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

دواین پێگه‌ی داعش هه‌ره‌سیپێده‌هێنرێت

شوبات 11, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

چه‌كداران داعش ده‌یانه‌وێت له‌ ریگه‌ی خۆكوژه‌كانیانه‌وه‌ به‌رپه‌ست له‌پێشڕه‌ویه‌كانی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ دروست بكه‌ن.

هێرشی هێزەکانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" بۆ سەر ناوچەی باغۆز وەک دواین پێگەی چەکدارانی داعش لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات بەردەوامن.

چەکدارانی داعش لە رێگەی خۆکوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە هەوڵی راگرتنی هێرشەکانی هەسەدە دەدەن.

هێرشه‌ خۆكوژیه‌كانی داعش نابێته‌ به‌ربه‌ست له‌یه‌رده‌م هێرشه‌كانی هه‌سه‌ده‌، چونكه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌كان بۆمبارانی چه‌كدارانی داعش ده‌كات.

له‌ دوای كۆتایی پێهێنانی شه‌ڕی داعش له‌ سوریا پێشبینی ده‌كرێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكشێنه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كشێننه‌وه‌.

هه‌روه‌ها جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤوتێل فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ سوریا ده‌ستپێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ناو ئه‌و وڵاته‌ ده‌وه‌ستێت