له‌ باغۆز خۆكوژه‌كانی داعش ناتوانن به‌ر به‌ تێكشاندنیان بگرن

شوبات 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

هێزه‌كانی سووریای دیموكراتيش به‌ره‌و ناوه‌ندی گوندی باغۆز له‌ پێشڕه‌ویدان، له‌ به‌رامبه‌ردا، داعش ده‌یه‌وێت پێشڕه‌وییه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ رێگه‌ی خۆكوژه‌كانیانه‌وه‌ بوه‌ستێنن.

گه‌مارۆی داعش دراوه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ ناوچه‌ی باغوز له‌و باره‌یه‌وه‌یه‌وه‌ عه‌دنان عه‌فرینی، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕایگه‌یاند شه‌ڕ له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌ تادێت پێشڕه‌وی زیاتر ده‌كه‌ین، بۆردومانه‌كانیشمان له‌ڕێگه‌ی تۆپ و هاونه‌وه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌كانی داعش به‌رده‌وامن.

له‌ ساڵی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگه‌یاند كۆتایی به‌ شه‌ڕی داعش له‌ عێراق هاتووه‌، ئێستاش له‌ سوریا كۆتایی هاتن به‌ چه‌كدارانی داعش نزیكه‌ به‌ هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه‌ به‌ فڕۆكه‌ پشتوانی له‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كه‌ن بۆ له‌ ناوبردنی چه‌كدارانی داعش .