ئافره‌تێك بووه‌ به‌ وه‌زیری ناخۆی لوبنان

شوبات 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

پێكهێنانی كابینه‌ی سه‌عد حه‌ریری له‌ دوای هه‌شت مانگ پێكهات،له‌ كابینه‌ نوێكه‌ی سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان چوار ئافره‌ت پۆستی وه‌زیری وه‌رده‌گرن.

بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مێژووی وڵاتانی عه‌ره‌بی و لوبنانیش ئافره‌ت پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرێت.
ریا حەسەن،  وەزیری ناوخۆی لوبنانی وه‌رگرتووه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ "مه‌ى شدقیان" وەزیری گه‌شه‌پێدانى ئیدارى لە لوبنان وه‌رگرتووه‌ ناوبراو پێشتر   رۆژنامەنووس بووە، لە ساڵى 2005  بەهۆی تەقینەوەیەک ده‌ست و قاچێكى له‌ده‌ستدا.. 
هەروەها نه‌دا بستانى خه‌ورى، كه‌ پێشتر راوێژكارى كه‌رتى كاره‌با بوەو، وه‌ك وه‌زیرى وزه‌ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان له‌ حكومه‌تى نوێدا ده‌ستنیشانكراوه‌. 
 
حیزبوڵڵای لوبنانیش "فیولیت سه‌فه‌دى" بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زیرى كاروبارى ئافره‌تان كاندید کرد و متمانەیپێبه‌خشرا.

حكومه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی له‌ لوبنان له‌ كۆتایی مانگی كانونی دووه‌می ڕابردوو پێكهێنرا به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌عد حه‌ریری له‌ دوای راوێژكردنێكی قورسی به‌رده‌وامی هه‌شت مانگ‌