واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا ڕاگه‌یه‌نرا

شوبات 19, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ دوای كۆتایی پێهێنانی داعش له‌ سوریا هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كشێته‌وه‌ له‌و وڵاته‌.

عه‌بدولكه‌ريم هاشم مسته‌فا، راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، رايگه‌ياند، "واشنتن و به‌غدا رێكه‌وتوون، كه‌ سوپاى ئه‌مه‌ريكا له‌ سووريا له‌ رێگه‌ى عێراقه‌وه‌ پاشه‌كشێى پێ ده‌كرێت".

ناوبراو وتیشی سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ريكييه‌كان به‌ خاكى عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بن و بۆ ئه‌وه‌ش به‌غدا و واشنتن رێكه‌وتوون.

ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد به‌ كۆتايهاتنى شه‌ڕى باغوز له‌ رۆژهه‌ڵاتى فورات و نه‌مانى هيچ شوێنێك به‌ده‌ست داعشه‌وه‌، سوپاى ئه‌مه‌ريكا ده‌ست به‌ كشانه‌وه‌ له‌ خاكى سووريا ده‌كات".

واده‌ی كشانه‌وه‌كه‌شی ڕاگه‌یاند عه‌بدولكه‌ریم هاشم واده‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا تا یه‌كی نیسان ده‌خایه‌نێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هیزه‌كانی سوریای دیموكراتی به‌ هاوكاری هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان هێرشه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌ بۆ كۆتایی پێهێنانی داعش له‌ باغوز .