مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نیگه‌رانه‌ له‌گیرخواردوانى ژێر ده‌ستى داعش

شوبات 19, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌رپرسى ئاژانسى کاروبارى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نیگه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌بارودۆخى نزیکه‌ى 200 خێزانى که‌ له‌ ناوچه‌یه‌کى بچووکى ژێر ده‌ستى داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا گیریان خواردووه‌.

ڕۆژى سێشه‌ممه‌دا مشێڵ باسلێت له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند ئه‌و توندڕه‌وانه‌ به‌ به‌رده‌وامى ڕێگه‌ له‌و خه‌ڵکه‌ سڤیله‌ ده‌گرن له‌و ناوچه‌ بچووکه‌ى که‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ماوه‌ ده‌ربچن. ئه‌و ناوچه‌یه‌ى که‌ له‌ نزیک سنوورى عێراقه‌ ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته‌وه‌ گه‌مارۆدراوه‌.

نزیکه‌ى 300 چه‌کدارى توندڕه‌و خۆیان تێکه‌ڵ به‌ خه‌ڵکه‌ سڤیلیه‌که‌ کردووه‌و ئاماده‌نین خۆیان بده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌ له‌ کاتێکدا ده‌یانه‌وێت وتووێژ له‌سه‌ر ده‌رچوونیان بکه‌ن.

ڕێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤى سوریایى بنکه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌ڵێت نزیکه‌ى 50 ماشێن چوونه‌ته‌ ناوچه‌که‌وه‌ و وادیاره‌ هه‌وڵى ده‌رکردنى هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ ده‌ده‌ن.

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا