مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

دوا پێگه‌ی داعش له‌ سوریا كۆنترۆڵكرا

شوبات 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ دوا پێگه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ له‌ ناوچه‌ی باغۆز له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سوریا دیموكراته‌وه‌ كۆنترۆڵكرایه‌وه‌.

سه‌رجه‌م چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ل خێزانه‌كانیان خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ كرد و زیاتر له‌ 80 بارهه‌ڵگر كه‌ چه‌كدارانی داعش و خێزانه‌كانیان هه‌لگرتبوو گواسترانه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تایبه‌ت.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانان هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی باغۆز بۆ كۆتایپێهێنانی چه‌كدارانی داعش و ئه‌مرۆش به‌ ته‌وه‌وه‌تی كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش هێنرا له‌ باغۆز.