مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ڕاوێژكارێكی ئه‌سه‌د : حكومه‌تی دیمشق پارێزگاری له‌ كورد ده‌كات

شوبات 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌سينه‌ شه‌عبان، راوێژكارى سیاسی و ڕاگه‌یاندنی  به‌شار ئه‌سه‌د،سه‌رۆكی سوریا رايگه‌ياند، كورد له‌ باكوری سوریا به‌شێكه‌ له‌ گه‌لى سوريا و حكومه‌تى سوری ئاماده‌يه‌ پارێزگارييان لێ بكات.

به‌سينه‌ شه‌عبان له‌ په‌راوێزى كۆنگره‌ى ڤاڵداى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌ مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند كورده‌كان خه‌ڵكى سووريان، ئه‌مه‌ريكا، گرووپى ئيتنى درووستكردووه‌، به‌ڵام كورده‌كان سووريين و حكومه‌تى سووريا به‌رگرى له‌ هه‌موو خه‌ڵكى سووريا ده‌كات به‌ بێ جیاكاری.