مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌ كۆنترۆڵكردنی باغوز كۆتایی به‌ داعش دێت

شوبات 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 20ی شوبات وته‌بێژێك به‌ ناوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش به‌ ده‌یان بارهه‌ڵگر خۆیان راده‌ستكردووه‌ له‌ باغوز له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.

پێشتر ناوچه‌ی باغوز گه‌مارۆدرابوو به‌ شێوه‌یه‌كی توند له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ و ئه‌مرۆش ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ته‌وه‌وه‌تی كۆنترۆڵكرا.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش  بۆ سنوره‌كانی عێراق بینراوه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا ته‌واوى چه‌كدارانى داعش له‌ مۆڵگه‌كانيان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆيان راده‌ستى هه‌سه‌ده‌ بكه‌ن.

به‌ كۆنترۆڵكردنى باغوز، هيچ ناوچه‌يه‌كى خاكى سووريا له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدا نامێنێت و هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش كۆتايهاتنى ئۆپراسيۆنه‌كانى بۆ رزگاركردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش راده‌گه‌يه‌نێت.