ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ فه‌رمانده‌یى تۆپخانه‌ و مووشه‌کى ئه‌نقه‌ره‌ روویدا

شوبات 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا رایگه‌یاند، به‌ هۆى رووداوێک له‌ کاتى مه‌شق و راهێنانى چه‌کى قورسدا له‌ فه‌رمانده‌یى تۆپخانه‌ و مووشه‌کى پۆڵاتڵی، پێنج سه‌رباز برینداربوون و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ى رووداوه‌که‌وه‌ ده‌ستپێکراوه‌.

ئاژانسى ئانادۆڵ بڵاویکرده‌وه‌ له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌که‌ى فه‌رمانده‌یى تۆپخانه‌ و مووشه‌کى پۆڵاتڵیه‌وه‌ ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تى به‌رگریى تورکیا راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکردۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شکراوه‌ که‌له‌ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌،"به‌هۆى رووداوێک له‌ کاتى مه‌شق و راهێنانى چه‌کى قورسدا له‌ فه‌رمانده‌یى تۆپخانه‌ و مووشه‌ک، به‌ داخه‌وه‌ پێنج هاوڕێى سه‌ربازمان بریندار بوون. بریندارانى رووداوه‌که‌ به‌ خێرایى گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و کارى تیمارکردنیان ده‌ستى پێکردووه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌که‌ش به‌رده‌وامه‌".