مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مسته‌فا شه‌نتۆپ به‌ سه‌رۆکى نوێى په‌رله‌مانى تورکیا هه‌ڵبژێردرا

شوبات 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ گه‌ڕى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى تورکیادا، په‌رله‌مانتارى ئاک پارتى له‌ بازنه‌ى ته‌کیرداغ، مسته‌فا شه‌نتۆپ به‌ کۆى 336 ده‌نگ به‌ سه‌رۆکى نوێى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.

ئاژانسى ئانادۆل بڵاویکرده‌وه‌ که‌ له‌ گه‌ڕى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى په‌رله‌ماندا، شه‌نتۆپ به‌ 336 ده‌نگ توانى زۆرینه‌ى ره‌ها به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته‌ سه‌رۆکى نوێى په‌رله‌مان.

له‌ گه‌رى سێیه‌مى ده‌نگدانه‌که‌دا 542 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ى دانیشتنه‌که‌ بوون.

ده‌نگى کاندیده‌کانى دیکه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوون:

په‌رله‌مانتارى جه‌هه‌په‌ له‌ بازنه‌ى ئیستانبول، ئه‌نگین ئاڵتاى 124 ده‌نگ.

په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ى ئیزمیر، سه‌رپیل که‌مالباى په‌کگۆزه‌گو 46 ده‌نگ.

په‌رله‌مانتارى ئییى پارتى له‌ بازنه‌ى عه‌نتاب، ئیمام حوسه‌ین فیلیز 33 ده‌نگ ،سێ ده‌نگیش هه‌ژمار نه‌کرا.

ماڵپه‌رى ئاژانسى ئانادۆڵۆ، به‌شێک له‌م هه‌واڵه‌ ئابۆنانه‌ى که‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ له‌ لیستى هه‌واڵه‌کانى ئاژانسى ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت ده‌کرێت ئینجا بڵاوده‌کرێته‌وه‌، بۆ ئابۆنه‌وه‌ کردن تکایه‌ په‌یوه‌ندى بکه‌ن.