سوریا ...به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک 24 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

شوبات 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

 

 

به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینێکى چێندراو له‌ پارێزگاى حه‌ما ناوه‌ڕاستى سووریا، 24 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

مێنێکى چێندراو له‌ ده‌ورووبه‌رى شارى سوله‌مییه‌ رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى حه‌ما ناوه‌ڕاستى سووریا ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئاکامدا، 24 هاوڵاتى سڤیل کوژران.

ئاژانسى هه‌واڵیى سانا بڵاویکرده‌وه‌ که‌ فه‌رمانده‌یى پۆلیسى حه‌ما رایگه‌یاندووه‌، مێنێکى چێندراوى پاشماوه‌کانى داعش له‌ ناوچه‌ى دۆڵى عه‌زیب له‌ ده‌ورووبه‌رى شارى سوله‌مییه‌ رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى حه‌ما به‌ ئۆتۆمبێڵکدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ که‌ ژماره‌یه‌ک که‌سى دانیشتوى هه‌ردوو گوندى بوستانه‌ و سه‌رحه‌-ى ده‌گواسته‌وه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ى دۆمه‌ڵان له‌ ناوچه‌که‌.

فه‌رمانده‌یى پۆلیسى حه‌ما ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ که‌ له‌ ئاکامى ته‌قینه‌وه‌که‌دا، ٢٤ مه‌ده‌نى کوژران.

راشیگه‌یاندووه‌ که‌ ته‌رمى کوژراوه‌کان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى سوله‌مییه‌ و حه‌ما.


ئانادۆڵ