سبه‌ی كیم جۆن ئون و ترامپ كۆده‌بنه‌وه‌

شوبات 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 26ی شوبات كیم جۆمگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور گه‌شته‌ ڤیتنام بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.

سه‌رۆكی کۆریای باکوور، لە 23ی شوباتەوە لە پیۆنگیانگی پایتەختی وڵاتەکەی به‌ شه‌مه‌ندۆفه‌ر بەڕێکەوتووە، سەرەتا چووەتە چین و دواتریش لە چینەوە بەرەو ڤێتنام هاتووە.
بڕیاره‌ سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ له‌ هانۆی پایتەختی ڤێتنام كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ له‌ نێوان كیم جۆن ئون و ترامپ ئه‌نجامبدرێت و هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنچ شه‌ممه‌ 28ی شوبات هه‌ردوو هاوتا كۆری و ئه‌مریكیه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌.
لووتکەی یەکەم كۆبونه‌وه‌ی كیم و ترامپ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2018 بوو لە وڵاتی