سبه‌ی پاكستان فرۆكه‌وانه‌ هندیه‌كه‌ ئازاد ده‌كات

شوبات 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 28ی شوبات ئیمران خان، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ڕایگه‌یاند ڕۆژی هه‌ینی فرۆكه‌وانه‌ هه‌ندیه‌كه‌ ئازاد ده‌كه‌ن كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆردومانی هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی پاكستانی كردووه‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ده‌ستپێشخه‌رییه‌ بۆ ئاشته‌وایی نێوان پاكستان و هندستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانه‌.

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 26ی شوبات فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هندستان سنوری ئاسمانی پاكستانیان به‌زاد سوپای پاكستانیش وه‌ڵامیاندایه‌وه‌ و دوو فرۆكه‌ی هندستانیان خسته‌خواره‌وه‌.

ئاڵۆزی ئه‌م دوو لاته‌ مێژوویه‌ و به‌شه‌ كشمیریه‌كه‌ی هندستان داوا ده‌كه‌ن بخه‌رێنه‌ سه‌ر پاكستان یاخود سه‌ربه‌خۆی به‌ ده‌ستبهێنن.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆش به‌رپرسه‌ سه‌ربازیه‌كانی هندستان ڕایانگه‌یاند ده‌سته‌وه‌ستان نابن له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پاكستان و سنوری وڵاته‌كه‌یان ده‌پارێزن.