هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی سه‌نته‌ری باغۆز ده‌ستپێده‌كات

ئازار 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئۆپراسیۆنه‌كانی ڕزگاركردنی باغۆز له‌ مانگی شوباتی ڕابردوو ده‌ستی پێكردووه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌سه‌ده‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌كدارانی داعش خۆیان راده‌ستكردووه‌ و سه‌نته‌ری باغۆزیش گه‌مارۆی تونددراوه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات..

له‌وباره‌یه‌وه‌ مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی سڤیل و شه‌ڕڤانه‌ رفێندراوه‌كانییان له‌ ژێر ده‌ستی داعش رزگاركرد، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی سه‌نته‌ری باغۆز ده‌ستیپێكرد.

مسته‌فا بالی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو ئێستا له‌ باغۆز، جگه‌ له‌ تیرۆریستان، هیچ كه‌سێكی دیكه‌ی تێدا نه‌ماوه‌.