نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: زۆرینه‌ى دانیشتوانى سوریا پێویستیان به‌ هاوکارى مرۆیى هه‌یه‌

ئازار 02, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت 11 ملیۆن و 700 هه‌زار که‌س یان نزیکه‌ى دوو له‌سه‌ر سێى دانیشتوانى سوریا پشتیان به‌ هاوکارى مرۆیى نێونه‌ته‌وه‌یى به‌ستووه‌ بۆ ژیان به‌سه‌ربردنیان. نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پلانێکى به‌ نێوى پێداویستى مرۆیى بۆ کۆنفرانسى 12 وه‌ تا 14 ى مانگى 3 ى بروکسڵ له‌سه‌ر سوریا ئاماده‌ کردووه‌.

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هێشتا بڕیارى نه‌داوه‌ داواى چه‌نێک یارمه‌تى بۆ سوریا بکات له‌ پلانه‌که‌یدا. به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ماى داواکارییه‌کانى ساڵى ڕابوردوو که‌ 3 ملیارو و 36 ملیۆن دۆلار بوو، به‌وه‌ ناچێت بڕى هاوکاریى مرۆیى ساڵى 2019 که‌متر بێت.

حکومه‌تى سوریا به‌ هاوکارى ڕوسیاسى هاوپه‌یمانی، ده‌ستى گرتۆته‌وه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کى زۆردا. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نه‌ شه‌ڕه‌که‌و نه‌ ئه‌و قه‌یرانانه‌ش که‌ کارده‌که‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵکى سڤیل کۆتایى پێهاتووه‌.

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت شه‌ش ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار که‌س له‌ ناوخۆى سوریادا ئاواره‌ بوون. ده‌ڵێت زیاتر له‌ سه‌دا هه‌شتاى ئه‌و له‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر هه‌ژارن.

گوته‌بێژى ڕێکخستنى کاروبارى مرۆیی، جێنس لێرک ده‌ڵێت هه‌شت ساڵى شه‌ێ‌ سوریاى کرد به‌ گه‌وره‌ترین قه‌یرانى به‌رگرى له‌ جیهاندا.

ئه‌و ده‌ڵێت " سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى توندوتیژییه‌کان له‌ هه‌ندێک ناوچه‌دا که‌م بوونه‌ته‌وه‌، خه‌ڵکى به‌رده‌وام ڕۆژانه‌ له‌ده‌ست توندوتیژى هه‌ڵدێن. ژنان، منداڵان، کچانى گه‌نج، به‌ساڵاچووان، بێوه‌ژنه‌کان و خه‌ڵکى خاوه‌ن پێداویستى ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى پاراستنیان ده‌بنه‌وه‌ و پێویسته‌ به‌ تایبه‌تى سه‌رنجیان پێبدرێت."

لێرک گوتیشى جگه‌ له‌مانه‌ خه‌ڵکى ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌قینه‌وه‌ى مینى چێنراو ده‌بنه‌وه‌ له‌ کاتێکدا به‌شێکى زۆرى وڵاته‌که‌ مینرێژ کراوه‌. ئه‌و گوتى زیاتر له‌10 ملیۆن که‌س له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین که‌ مینڕێژکراون.

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا