مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌مرۆ دوا مۆڵه‌تی داعشه‌ له‌ باغۆز

ئازار 09, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

هێزه‌كانی سوریا دیموكرات بڵاویكرده‌وه‌ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كۆتایی پێهێنانی دواین مۆڵگه‌ی داعش له‌ باغۆز.

مسته‌فا بالی، وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند گه‌ر نا نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 9ی ئازار چه‌كدارانی داعش خۆیان راده‌ست نه‌كه‌ن هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ربان.

ناوبراو وتیشی له‌ دوێنیه‌وه‌ هیچ كه‌سێك له‌ باغۆزه‌وه‌ نه‌هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ ، مانگی رابردوو هه‌سه‌ده‌ هیرشی كرده‌ سه‌ر باغۆز بۆ كۆتایی پێهێنانی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌كدارانی داعش و خێزانه‌كانیان خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرد له‌ به‌غۆز.