دوا پێگه‌ی داعش له‌ باغوز هه‌ره‌س ده‌هێنێت

ئازار 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ باغۆز ئارامی له‌ داعش بڕاوه‌ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ و هاوپه‌یمانان به‌ فرۆكه‌ چه‌كدارانی داعشیان ئاگر بارانكردووه‌ و به‌شێك له‌  چه‌كدارانی داعش و خێزانه‌كانیان هه‌ڵدێن و خۆیان به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌ده‌ن تا بگه‌ن به‌ ئارامی.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ به‌شێك له‌ چه‌كدارانی داعش هه‌وڵی درێژ كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ڕێكخراوه‌كه‌یان ده‌ده‌ن و هه‌وڵی هێرشكردندیاندا و تێكشكێنران و ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی داعش خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ كرد .

ناوه‌ندی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات " هه‌سه‌ده‌" ڕایگه‌یاند به‌ هاوكاری هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێشڕه‌ویان كردووه‌ له‌ باغۆز و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵیان گرتووه.

ئه‌مرۆش میدیاكان وێنه‌ی هه‌ڵهاتی خێزانی داعشه‌كانی له‌ باغۆز بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌و خێزانانه‌ منداڵ و ئافره‌ت و ژماریه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ڵهاتوون بریندارن.

له‌ 9ی شوباتی 2019 هێرشی هه‌سه‌ده‌ بۆ سه‌ر باغۆز ده‌ستیپێكردووه‌ و ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌مارۆ دراوه‌.