مامۆستایان خوێندكاران له‌ دژی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بوتفلیقه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

ئازار 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئازار مامۆستایان و خوێندكارانی جه‌زائیر بۆ هه‌فته‌ی چواره‌م خۆپیشاندایان ئه‌نجامدا له‌ دژی خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی عه‌بدولعه‌زیز بوتفلیقه‌ بۆ جاری پێنجه‌م بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان.

ئه‌مڕۆ هه‌زاران هاوڵاتی و مامۆستایان و خوێندكاران ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی جه‌زائیر و داوایان كرد عه‌بدولعه‌زیز بوتفلیقه‌ خۆی به‌ربژێر نه‌كاته‌وه‌ بۆ جاری پێنجه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنی 28ی نیسانی ئه‌مساڵ.